1- ئەگەر تۆ بەم شێوە دانیشتنە ئارام دەبیت ئەوە مانای وایە تۆ كەسێكی وریایت و دەتوانیت بەسەر خۆتدا زاڵبیت ، هەندێكجار كەسێكی توڕەیت ، خۆشەویستی ڕۆح لە خۆشویستن لەبەر جەستە لای تۆ گرنگترە .
2- ئەو كەسەی لەكاتی دانیشتندا قاچەكانی كەمێك لار بكاتەوە هاوشێوەی وێنەی دووەم ئەوە كەسێكە زۆر متمانەی بەخۆی هەیە و هیچكات بە باشترین نەبێت ڕازی نابێت ، بەڵام ئەوكاتەی پێوەرێكی بۆ خۆش بەختی دۆزیەوە ئەوە ڕەنگە بڕوای خۆی بگۆڕێت.
3- دانانی قاچ لەسەر قاچ : ئەگەر تۆ ئارەزووی دانیشتن دەكەیت بەم شێوەیە ئەوە مانای وایە تۆ كەسێكی تەمەڵیت و زۆر قورسە بەلاتەوە بەو كەسەی خۆشت دەوێت هەستەكانتی بۆ دەرببڕیت ئەگەر قاچی ڕاستت بخەیتە سەر قاچی چەپت ئەوە مانای وایە تۆ كەسێكی چالاكیت و ئارەزووی ئەوە دەكەیت خۆت بڕیارەكانی خۆن بدەیت .
4- ئەگەر تۆ بەردەوام ئارەزوو دەكەیت بەم شێوەیە دابنیشتیت ئەوە مانای ئەوە دەبەخشێت كە تۆ كەسێكیت گرنگی بە هەست و سۆزی ئەوانی دیكە نادەیت و زۆر كات پەیوەندیەكانت لەگەڵ ئەو كەسانەی لە دەوروبەرتن سەركەوتوو نابێت .
5- ئەوخانمانەی هاوشێوەی وێنەی ژمارە پێنج دادەنیشن ئەوە كەسانێكن ئارەزووی ئەوە دەكەن لەگەڵ كەسێكی بەتەمەن هاوسەرگیری بكەن و ئەگەر لەیەكەم بینینەوە پیاوێكیان خۆش نەوێت ئەوە چانسی دووەمی پێنادەن بۆ خۆشەویستی .
6- ئەگەر ئارەزوو دەكەیت هاوشێوەی وێنەی ژمارە شەش دابنیشیت ئەوە تۆ خاوەنی كەسایەتیەكی ئاگاداری ئەو شتەی كە دەیڵێت و كەسێكی كراوەیت و ئارەزوو دەكەیت بەردەوام گرنگیت پێبدات