ىەڕێزان
مەبەستی ئەم بلۆگە ئەوەیە، چیرۆکی خۆمان بنوسین و زۆرترین زانیاری بڵاو بکەینەوە تا ئەوەی بەرامبەرەکەم سودمەند بێت لێمان.
بەم شیوەیە دەتوانین دەستی یەکتر بگرین و هاوکاری یەکتر کەین لە هەوڵداندا بۆ دواڕۆژێکی سەرکەوتوو.
فەرموون لەگەڵ چیرۆکەکاندا.
هاوڕێکەت سودمەند کە لەم بەشە و چیرۆکی خۆت لە کومێنت بنوسە
8 Comments
من کورێکم ناوم ئارام ە ، دانیشتوی شاری سلێمانیم. ژیان لای من مانای هەوڵدانە بۆ ئەو شتەی ئەتوانی پێی بگەیت، ئینجا ئەو شتە شەخسی بێت یان پەیوەندی بە ئیشکردنەوە هەبێت، ئەکرێت چەند جار شکست بێنی بەڵام نابێت هیوا لە دەست بدەیت. بە نیسبەت داهاتەوە هەستەکەم داهاتویەکی باشم هەبێت لە ڕوی ئیشکردنەوە چونکە زۆر باش ئیشم لەسەر پێگەیاندنی خۆم کردوە، من سەرەتای ئیشکردنم و هەوڵدانم بۆ هەلی کار، بە کاری پارێزەری دەستم پێ‌کرد. دواتر ماستەرم خوێند لە قانونی ئیداری بۆ ئەوەی وەک بناغەیەکی باش وابێت بۆ ئیشەکەم. چەندین جار پێش ئەوەی لە یەکەم ئیشم وەگیرێم بانگێشی ئینتەرڤیو کراوم و وەرنەگیراوم و هەوڵم یاوە زیاتر. وە یەکەم ئیشم لە رێکخراوەی (save the children international لە ساڵی 2013
Mn kwrekm nawm evana tamanm 24sala w daneshtwi shari sulaimanym ,darchwi bashi zansta ramyaryakani zankoi sulaimanim, zhyan ba saday abinm balam hande jaresh ba qwrsi aibinm, sabarat ba dahatw gashbinmw omedeki zorm haya ta esta kareki rasmim nakrdwaw nagarawm ba dwai karda balam ba xobaxshi karm krdwa la 7izbekda kary 7izbiw rexrawaim krdwa ta esta twshi keshayaki wa nabwm la karkrdnmda
Nwenar: Amez Anwar
karzan kwreki taman 28 salaw daneshtwi sharochkayaki sar ba parezgai sulaimanya darchwi bashi yasaya la yakek la zankokani kurdistan baray aw zhyan chand jwana awandash saxta lera dastewardan la zhyani taybatida galek zora ba bashw xrap xalk qsay lasart haya etr ama bezart dakat ,away paywandi ba bekaryawa haya awash boxoy pshki shery la bezaryakan bardakawe,dahatwsh agarchi lela chwnka mrov dlnya nya laway bayani chi rwdada pewary standardw jeger lam wlatada bwne nya shtakan larzokw gorawn bo nmwna doxi abwry har kas dagre hamesha la matrsedaya,chwnka zamanatakani parastnw jegery dox la arada nin ,boya dahatw rwn nya,wak xoi base dakat lazoor regawa hawli dozenawai hali kary dawa laregay malparakany halikarw nardny c.v boyan balm aw regaya ta esta bo aw sarkawtw nabwa chwnka pey waya masalai c.v tanha shteki rotenyaw shwenkarakan zor kam kar ba c.v dan ba daleli away shwen habwa marjakan ba zyadawa lamda habwnw tananat bangeshty interviw ish nakrawa,prsyarkrdn law kasanay la bazarda kardakan bradrw nasyaw ka am hawli hali kary dawa la regay awanawa balam disan awanesh bas la kzyw lawazy kar dakan
Nwenar: Amez
من ناوم ڕێژوان و دانیشتوی شاری سلێمانی م و تەمەنم ٢٢ ساڵەو دەرچوی پەیمانگام. ژیان وەکوو تاقیکردنەوەیەکی مەکتەب دەبینم. ئەوەی هەوڵ و کۆشس بکات دەرەچێت و ئەوەی ئیهمالیش بێت و هەوڵی بۆ نەیات شکست ئەهێنێت. سەبارەت بە داهاتوو ئەتوانم بڵێم لەم شوێنەی ئێمە تێیدا ئەژین هەرگیز ناتوانین داهاتوی خۆمان دیاری بکەین بە تەواوەتی، چونکە وڵاتێکی بێ پلان و یاسامان هەیە. پلان بۆ هەچیەک دابنێت وەك ئەوە نابێت کە خۆت ئەتەوێ ڕێگری هەر دروست دەبێ. زۆر جار بۆ دۆزینەوەی کار سی ڤی بۆ زۆر شوێن ناردوە بەڵام زیاتر لە ڕێگەی ئیلاقات و ڕەفیق و ناسیاوەوە ئیشم دۆزیوەتەوە. چەند جارێکیش بانگێشی ئینتەرڤیو کراوم، ئەو پرسیارانەی کە لێم کراون دەربارەی ئەوە بون کە چەند زمان شارەزام و پێشتر ئیشی چیم کردوە لە چ بوارێک‌دا ئەتوانم کار بکەم یان بەچی تورە ئەبم، لە کاتی ئیشکردنیشما هەنێ جار ڕوبەڕوی کێشە بومەتەوە وەکو قسەی ناخۆش و منەت کردنی خاوەن کار یاخود زۆر دڵسۆز بوم بۆ کارەکەم بەڵام خاوەن کارەکە پێی نەزانیوە.
من ناوم دانەرە و تەمەنم 23 ساڵە و دەرچوی یەکێک لە زانکۆکانی کوردستانم. ژیان وەکوو خەونێک دەبینم بە بڕوای من کەی مردین ئەو کاتە خەبەرمان دەبێتەوە. سەبارەت بە داهاتوو هەست ئەکەم ڕوبەڕوی زۆر ناخۆشی زیاتر لە ئێستا دەبمەوە، بەڵام بە سەبر و پشت بەستن بە خوا بەسەر هەمویاندا سەر ئەکەوم . بۆ دۆزینەوەی هەلی کار تەنها لە ڕێگەی توانا و هەوڵی خۆمەوە هەوڵم داوە کار بەدەست بێنم، کەمتر پەنام بردوە بۆ سیڤی ناردن چونکە بە بڕوای من سودێکی ئەوتۆی نیە. ئێستا کارێک دەکەم کە دورە لە پیشە سەرەکیەکەی خۆم کە کاری پارێزەریە، بۆ هەر ئیشێکیش کە کردبێتم کۆمەڵێ ناخۆشی هاتۆتە ڕێگەم کە بە پێی ئیشەکان ئەگۆڕێ.
من ناوم بەرهەمە و تەمەنم 29 ساڵە دەرچوی کۆلێژم، سەبارەت بە ژیان هەمیشە گەشبینم، بەردەوام ئامانجەکانم دیاری ئەکەم دواتر پلان بۆ چۆنێتی گەیشتن بە ئامانجەکان دیاری دەکەم. بەردەوام ئەپدەیتی پلانەکانم دەکەمەوە، بۆ داهاتوش پەیوەستە بە ڕێژەی بەشی پلانەکانمەوە واتە تا چەند باشبم لە دەرشتنی پلانەکانمەوە ئەوا باشتر باشتر ڕونتر داهاتوم دەبینم. بۆ دۆزینەوەی کار زیاتر لە ڕێگەی پەیوەندیەکانمەوە هەوڵی دۆزینەوەی هەلی کارم داوە و هەوەها لە ڕێگەی توانای زانست و تەجرەبەوە کارەکەم دەست کەوتووە، ئێستا لە دەرەوەی کوردستان دەژیم و بەردەوام کارم هەیە ئەو کاتەش کە لە کوردستان بوم قەت بێ کار نەبوم چونکە شارەزایەکی باشم لە زۆربەی کارەکاندا پەیدا کردوە هەر لە کرێکاریەوە تا کاری پەرلەمان چەندین جار بانگێشی ئینتەرڤیو کراوم ئەو پرسیارانەم لێ کراوە کە تایبەت بون بەو ئیشەوە، زۆر جار لەسەر کار توشی کێشە بوم بەهۆی کار کردن لەگەڵ کەسانی نەشارەزاوە.
کاتێک کە واستە دەبێتە بەدیلی هەموو شتێک
من کە دەرچووی یەکێک لە زانکۆ باشەکانی هەرێمم ، کە شانازی پێوە دەکەم کە بە هەوڵ و ماندوو بوونی خۆم بە ٥ ساڵ ئەو زانکۆیەم تاواو کرد و سودێکی باشم لێ بینی. لە یەکەم هەوڵدانم بۆ ئیش کردن لە یەکێک لە زانکۆ ئەهلیە تازەکانی کوردستان بوو کە لە رێگەی برادەرێکمەوە ئەو ئیشام بۆ دۆزرایەوە. پاش ئەوی کە چوم بۆ چاو پێکەوتن بینیم ئەو کەسەی کە چاوپێکەوتنەکم لەگەڵ دەکەت شارەزایکی وای نییە ، نە پرسیاری دیاری کراوی پێ‌بوو ، نە هەدەف لە پرسیارەکانی ڕوون بوو، پاش ئەوەی بۆم دەرکەوت ئەو بەرێزە لەسەر ئەساسی واستە وەرگیراوەو مناڵە دەوڵەمدنیکی هەرێمی کوردستانە. پاش چاوپیکەوتنەکە بێ سوودەکە پێی وتم ئێستە تاقیکردنەوی کۆمپیتەرت دەکەین. من خۆم لە مناڵیوە کۆمپیتەرم لەبەر دەستە و خولیای خۆم بووە. زۆرێک لە هاورێکانم و خزمەکانم کە کێشەی کۆمپیتەریان دەبێت پرس لە من دەکەن و بۆیان چاک دەکەم. بەهەرحاڵ من تاقی کردنەوکەی ئەوانم ئەنجام دا کە زۆر زۆر ئاسان بوو. بە گشتی پرسیارەکەن لەسەر چۆنێتی دروست کردنی فۆڵدەر و گۆرینی باکگراوند و رەش کردنوەی پرۆگرام بوو، کە بە رەیی من زۆربەی کەس ئەوە دەزانێت. پاش ئەوی کە تەواو بووم پێیان گوتم خۆمان جوابت لێ دەگێرینەوە. ئەو بو کەس جوبی لە من نەگێرایوە ، پاش ٦ رۆژ خۆم پەیوەندیم پێوە کردن پێان گوتم تۆ دەرنەچوی لە تاقی کردنوەکی کۆمپیتەر، منیش ئوندەم لەسەر بوو سوپاسین بکەم. بەجدی سەرم سورما کە وای وت. بەس ئێستە بۆم دەر دەکەوێت کە واستە بەدیلی هاموو شتێکە. گەر منیش بە واستاوە سەردەانی ئەوانم بکردبا ئێستا منیش دەرچووبوم لە تاقی کردنوەی ئەو زانکۆ ئەهلییە.
Bryar O. Qadr
ژیانی گەنجی ئەم ولاتە پر نا عەدالەتیە بەرەو
کوی …..؟؟؟
له‌راستیدا من زانکۆم ته‌واو کرد جگه له بۆیاخکردنی پێڵاو و چوار پێنج نه‌وع بۆینباخ به‌ستن و ناوی کۆمه‌ڵێك مارکه‌ی عه‌تر هیچی تر فێر نه‌بووم ،
زانکۆ کانی کوردستان جگه له‌وه‌ی ناوه‌ندێکی باشه بۆ شوو کردن و ژن هێنان ، له ئێستا وه‌زیفه‌یه‌کی تریشی زیاد کردووه بریتیه له پێگه‌یاندنی په‌رله‌مانتار و کاربه‌ده‌ست و قائیم قام و مدیر ناحیه و مدیر عام و وه‌زیر و بریکار ، به تێچوو و ماندوو بوونێکی که‌م و بروانامه‌یه‌کی گه‌وره و پووچ ، که له‌مه بترازێت هیچ وه‌زیفه‌یه‌کی تری نیه .
ده‌ی ئه‌و گونهتان بخۆم زانکۆیه‌ک به درێژایی بیست و پێنج ساڵ ، به بیست و پێنج هه‌زار نه‌وعی صیراع و ئابڵوقه و شه‌ڕ و کوشتن و ته‌لاق و بێ کاره‌بایی ،له م وولاته‌دا ، رووی دایبێت نه‌یتوانی بێت که‌مترین قسه‌ی هه‌بێت زانکۆ ی چی ؟؟
زانکۆیه‌ک له‌م شه‌ری گه‌له ئه‌ستێره و صیراعی فیکری و ره‌تکردنه‌وه‌ی گریمانه و بیردۆزه‌کانی سه‌ده تا ئێستاش راگری کۆلێژ و سه‌رۆک به‌شه‌کانی (مه‌کۆ و لق و مه‌ڵبه‌ند) دیاری بکات ، نه‌ک ناونیشان و پله‌ی زانستی ، ئیتر زانکۆی چی ؟؟؟
زانکۆیه‌ک به درێژایی بیست و پێنج ساڵ نه‌یتوانیبێت ئینڤێکتهرێک ، گڵۆپێکی شیری ، له‌فافێک ، چوار بزماری که‌وش ، دوو ته‌ڵه‌ی مشک ، سێ مه‌تر سۆنده ، دوو واته‌ر په‌مپی موبه‌ریده ، چوار قایش پانکه‌ی ئۆپڵ ، دوو پیلی کۆنترۆڵ به‌رهه‌م بهێنێت زانکۆی چی ؟؟
ئێ جامیعهیهک وه‌ک جامیعه‌کانی پاکستان و هیندستان نه‌ک توانای به‌رهه‌م هێنانی چه‌کی ئه‌تۆمی توانای به‌رهه‌م هێنانی ده‌مانجه‌یه‌کی ئاوی نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی منداڵ یاری پێ بکات زانکۆی چی ؟؟
ئێ له هه‌رێمێکدا که رێژه‌ی زانکۆ و و کۆلێژ له رێژه‌ی قاعه‌ی که‌مال ئه‌جسام و فیتنس زیاتربێت ، له مهمهلهکهتێکدا به سێ شار 18 جامیعه و په‌نجا کۆلێژی تیا بێت ، که به‌قه‌د گه‌ره‌کێکی نیۆرک نابێت ئێ هه‌ر ئه‌وه نه‌تیجه‌که‌ی ئه‌بێت که ئه‌یبینین ،
یان ئه‌بێت خه‌ڵاتی ئه‌ندام په‌رله‌مان بکات ، یان ته‌له‌به‌کانی به‌رێت بۆ سه‌فره‌ی ئه‌شکه‌وت و سواری که‌ڵه‌ک و به‌له‌م و ژێر که‌پر ، یان ئێواران بیانبات به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنیان پێ پڕ کاته‌وه .
بێ که‌س ووته‌نی :-
خوێنده‌واری شێتییه ، هه‌ر جه‌هله ئینسان سه‌ر ئه‌خا
گه‌ر له‌مه‌ولا ناوی عیلمم برد بزانن سه‌رسه‌ریم
شه‌رته (که‌ر) بم باره گوێزم لێ بنێن خررهی نه‌بێ
بادهمێکیش زۆر وکه‌م وه‌ک (په‌رله‌مانتار و وه‌زیر) بژیم
نوقته سه‌ری دێڕ …………