خاڵی بەسود بۆ مێنەجەر و ئەو کەسانەی مەسولیاتیان بە دەستە لەسەر شوێنی کار.

بەڕیزان ئەم کاتەتان باش
ئەمجارە تەرکیز دەخەینە سەر ئەو مەنەجەر یاخود ئەو کەسانەی مەسولی چەند بەشێکن/کەسێکن لە سەر شوێنی کار تا ئەوەی بتوانین ئەو زانیاریانەی کە بڵاوی دەکەینەوە زیاتر سودمەندیان بکەین. وەکو زۆرمان دەزانین ئەم پلەیە پلەیەکە کە مەسولیاتی زۆرە ئەگەر بەجوانی ئیشی تێدا بکرێت. لەبەر ئەوەی ئەو کارانەی ڕۆژانە رودەدەن دەبێت لەڕێگەی ئەم کەسەوە بەڕێوە بچيت لە هەمان کاتدا دەبێت ئاگای لە کارمەندان بێت و ڕاپؤرتی سەرکەوتوو بۆ خاوەن کار بەرێت.
بەڕێزان ئەو کەسانەی لەو پلەیەدان جۆریان زۆرە.
– زۆریان خۆیان زۆر بە گەورە دەزانن و حساب بۆ کەس ناکەن، لەبەر ئەوەی ئەم کەسە چەن مەسولیاتێکی هەیە و بەڕێوەبردنی ئیش لە دەستی ئەمدایە.
– زۆربەیان زۆر لاوازن و قەت حەز ناکەن دڵی کەس لە خۆیان بکەن. گەر کارمەندێک کارێکی هەبێت پێی، ئەوا ئەگەر لە تواناشیا نەبێت، ناوێرێت وەڵامی ڕاستی بداتەوە.
– زۆربەی تریشیان هەر خەریکی قسە و قسەلۆکە و ئاگای لە کارمەندان و بەڕێوەچونی کار نەماوە.
– کۆمەڵێکیشیان وا لە خۆیان دەکەن کا باشتر دەزانن بەڵام ووتەکانیان هەرگیز دورن لە ڕاستیەوە.
– کۆمەڵێکی تریشیان هەن خۆشیان نازانن چۆن چونەتە ئەو پۆستەوە و دەنک متمانەیان بە خۆیان نیە.
– هەندێک مێنەجەر هەیە زوو زوو عاشق دەبێت
– هەندێکی تریشیان هەر خەریکی ماستاو کردنە لای خاوەن کار و ئاگای لە کارمەندەکانی نیە.
– بەرێزان زۆر مەنەجەر هەیە کە خەتا دەخاتە سەر کارمەند لای خاوەن کار یاخود قسە دروست دەکات تا ئەوەی بە دەرکردنی بات.
– کۆمەڵێ مێنەجەری تریش هەیە بەس تەنها کارەکەی خۆی دەکات و ورەی قەرار دانی نیەو دەستی هاوکاری کورتە.
– کۆمەڵێ مێنەجەر تا دوای

خۆشەویستان ئێمە ئێستا بەس باسی ئەو مێنەجەرانەمان کردوە کە باش خەریکی کارەکەیان نین و من لەلایەن خۆمەوە قەت پلەی مێنەجەریان نادەمێ گەر بێت خاوەن کاربم. بەلام بە تەکید مێنەجەرێش هەیە کە هەموو خاوەن کاریک ویستی ئەوەی هەیە لە شوێنی کارەکەیدا مەسولیاتی هەبێت و ئیش و کارەکنی بۆ بەرێوەبەڕێت، لەبەر ئەوەی کەسێکی زۆر سەرکەوتووە لە بوارەکەیدا.

مێنەجەر یاخون ئەوکەسی کە مەسولیاتی هەیە لە بەرێوە بردنی کار و بار و کارمەندەکانەوە چی بکای باشە تا ئەوەی ببێتە مێنەجەرێکی سەرکەوتوو تا ئەوەی کارمەندا و خاوەن کار سودێکی زۆری لێ ببینن.
لە کاتی کارکردندا کارمەند دەتوانێت مێنەجەر ڕۆژ بە ڕۆژ گەورەتر بکات یاخود زۆر زەرەری لێ بدات و بێسودی کات، کارمەند چەند باش کاری خۆی بکات، خاوەن کار سێری مێنەجەر دەکات و دەست خۆشی لەو دەکات. بۆیە زۆر گرنگە مێنەجەر پێش خاوەن کار دەبێت بایەغ بدات بە کارمەندەکانی، تا ئەوەی بتوانێت هەموو ڕۆژ زیاتر سەرکەوتن بەدەست بێنێت.
پێش هەموو شتێک مێنەجەر دەبێت چەند هەنگاوێك بزانێت و بیری لێ بکاتەوە:
– هەنگاوێک بۆ دواوە تا ئەوەی بتوانێت هەموو کارمەندەکانی ببینێت و پرسیار لە خۆی بکات ئایە چۆن ئەم کارمەندانەم دڵخۆش و سەرکوتو بکەم، لەبەر ئەوەی سەرکوتووی کارمەند، سەرکەوتووی مێنەجەرە.
– توانای ئەوەت هەبێت کە بتوانیت سەرکەوتویان بکەیت.
– تەسیرت هەبێت لەسەر کارمەندەکانت.
– توانای ئەوەت هەبێت هەواڵی ناخۆشیشیان بەیتێ کاتێک کاریان باش نەکرد و بە پێچەوانەوە سوپاسیان بکەیت گەر کاری باشیان کرد
– کارێک بکە کا متمانەیان پێت هەبێت.
– هەموو کەس بە یەک چاو سێر بکە و هەموو کەس بە یەك چاو سێر مەکە.!!!!

چەند هەنگاوێکی سودمەند تا ئەوەی مێنەجەر بتوانێت گروپەکەی باشترین لێ بکات و خۆشی باشترین بێت بۆیان.
– هەوڵ بدە هەتا دەتوانیت پەیامەکانت بە ڕاشکاوانە بگەیەنەو ئەملاولای تیا نەبێت.
– گەر ویستت گۆڕانکاری بکەیت، پرسیار و تێبینی لە کارمەندەکانت وەرگرە تا ئەوەی لەگەت بیر بکەنەوە.
– ئەو مەسولیاتەی خۆت هەتە، بیدە بەوانیش بەپێی شێوەی کاری کارمەندەکانت.
– ئەو خاڵانەی دەتەوێت گۆرانکاریان تێدا بکەیت با ڕاشکاو و لەبەرچاوبن.
– بڕۆ گفتوگۆ کردنەوە لەگەڵ کارمەندەکانتاو پرسیاریان لێ بکە. خواستی زۆرترین وەڵامت هەبێت و بە یەک وەڵام ڕازی مەبە.
– کۆمەنەوەی کورت کورت بکە لەگەڵیان تا ئەوەی زیاتر گروپەکەت ئەگرتوو بکەیت.
– هەمێشە ئامادە بە کاتێکیش گەر لەوێ نەبووی.

ئەمانە چەند خاڵێکی گرنگن و چەندەها هەنگاوی تر هەیە کە دەتوانیت بکاریان بێنیت بۆ بەدەست هێنانی سەرکەوتنی باش. لە هەمووی گرنگتر ئەو کەسانەن کە چەند ساڵێکی زۆر لە شوێنێکدا کار دەکەن و گوێڕایەڵی هەموو کەس ناکەن، ئەوانە زیاتر لە خۆت نزیک بکەرەوە و بە هەنگاوە غەڵەتەکانیان هەنگاوە باشەکانیان پێ باشتر کە.

بەو هیوایەی سەرکەوتوو بیت و ببیت بە باشترین مێنەجەر.
زۆربەی ئەم نوسینە خۆم لە بواری کارکردندا زۆر پیی سەرکەوتوو بووم، ئێستا نۆرەی تۆیە.

ئەنجام بەرزنجی

Leave your thoughts

KurdistanJob.com

On KurdistanJob.com there are jobs for high-and low-skilled to find. Every day new jobs on the site. The probability is high that even your dream job at KurdistanJob.com be found.

Contact?

Please contact us by email: info@kurdistanjob.com

Like us on Facebook!